Morphosyntactical Representation in Kurdish Language
Yıl 2018,
, 235 - 253, 25.01.2018
Abduljabar Mustafa Maroof
Sazan Zahir Saeed
Öz
- This study entitled (Morphosyntactical
Representation in Kurdish Language) is an attempt to identify those mechanisms
that produce morphosyntactic units. This is by showing the the steps of
building the project and how they are applied based on theories that govern
syntactic connections. From this perspective, the study uses the examples and
their analyses as experimental evidence to answer these questions: does
morphosyntax as a pre-sentence manifestation project need to pass all the
syntactic and semantic components the way a sentence project needs to? Or is it
a different syntactically produced project? By syntactic and semantic
components, it is meant those that are there within Projection Principle and
Extended Projection Principle.
Kaynakça
- حس ا. ئاوات ساڵح قادر (2015: 53)
ب. ئومێد به‌رزان برزۆ (2010: 132) بۆچوونى وایه، كه "ڕسته‌ى مۆرفۆسینتاكسی دروسته‌ى ئه‌و ڕستانه ده‌گرێته‌وه، كه كهتیگۆرییه سینتاكسییهكانى وه‌ك فرێزى ناوی یان فرێزى جێناوی لهجێكهوتهكانى به‌ركارو ته‌واوكه‌رو سه‌ربارو دیارخهردا پاش گوێزانه‌وه‌یان بهجێناوى لكاو (نووسه‌ك) له دروسته‌ى ڕووكه‌شدا جێگیردهكرێنو به به‌شێكى ناو ڕسته‌كه‌وه ده‌لكێن".
"مۆرفۆسینتاكس هه‌موو ئه‌و فۆڕمه مۆرفۆلۆژییانه ده‌گرێته‌وه كه ئه‌ركی سینتاكتیكیان هه‌یه‌و چه‌مكه‌كانى ناسراوی، نه‌ناسراوی، ژماره_تاكو كۆ، ڕه‌گه‌ز، دۆخ، كهسو ده‌مكات...تد ده‌گرێته‌وه‌و مۆرفیمه ڕێزمانییه وشهگۆڕهكان (Inflectional morphemes) ده‌یان نوێنن". ئه‌بوبه‌كر عومه‌ر قادر (2003: 28). هاوكات پێشڕه‌و ساڵه‌ح عه‌لی (2015: 90)یش له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "مۆرفۆسینتاكس داڕشتهیهكى تێكچڕژاوى ئاڵۆزى مۆرفیمهكانى پێكهاته‌ى مۆرفۆلۆجییو سینتاكسه، به‌هۆی په‌یوه‌ندییه سینتاكسییهكانهوه به‌یه‌كه‌وه به‌ستراون".
كۆپیكردن (له‌به‌رگرتنه‌وه): یاسایه‌كى گواستنه‌وه‌یه، جێبه‌جێكردنى به‌سه‌ر ڕه‌گه‌زه‌كانى ڕسته، له شێوه‌زاری سلێمانیدا، به یاسایه‌كى گواستنه‌وه‌ى به‌ئاره‌زووه‌وه به‌نده. ئازاد ئه‌حمه‌د حسه‌ین (2012: 231).
ئومێد به‌رزان برزۆ (2010: 149) لهتێزى دكتۆراكه‌یدا بۆچوونى وایه، دروسته‌ى ڕسته پاش به‌رهه‌مهێنانى، له دروسته‌ى قوڵه‌وه بۆ دروسته‌ى ڕووكه‌ش ده‌گوێزرێته‌وه، له‌ئه‌نجامى ئه‌م گوێزانهوهیهدا به‌هۆی یاساكانى گوێزانه‌وه‌وه Transformational rules، كۆمه‌ڵێك پڕۆسه جێبه‌جێده‌كرێن، وه‌ك پرۆسه‌ى بهكلیتیككردنو پرۆسه‌ى بهلووتكهكردن !
عه‌بدولجه‌بار مسته‌فا مهعروفو كاروان عومه‌ر قادر (2011: 432)
كهتیگۆرییه سهربارهكان بهمۆرفیمناكرێن، چونكه له‌گه‌ڵ هیچ نیشانه‌یه‌كدا ڕێككه‌وتنیان نابێت. بۆ نموونه مۆرفۆسینتاكسی ڕسته‌كانى <ئێمه خانووه‌كه‌مان كڕی> و <ئێمه دوێنێ خانووه‌كه‌مان كڕی >، هه‌مان دروسته‌ى <كڕیمان Ø> یان هه‌یه، كه ته‌نها كهتیگۆرییه خورتییهكانیان به مۆرفیم نوێنراون.
ا. هه‌ندێك لێكۆڵه‌ر، دروسته‌كانى (سوتام، دێ، خواردمان، نوسییان، بردت، هێناى.....) به ساده‌ترین ڕسته، یان ڕسته‌ى وشه‌یی، ناوده‌به‌ن. بڕوانه: عه‌بدوڵڵا حوسێن ڕه‌سوڵ (2014: 48)
ب. عرفان مسته‌فا حمه رحیم (2003: 42) پێیوایه، مۆرفۆسینتاكس خاوه‌نى فۆرمێكى مۆرفۆلۆژیی‌و دروستهیهكى سینتاكسییه، هه‌روه‌ك دروسته‌كه‌ش به ڕسته‌یه‌كى ناوكهوتوو/ به‌ناویه‌كدا شكاوه ناوده‌بات.
عه‌بدولجه‌بار مسته‌فا مه‌عرووف (2014: 98)
له هه‌ندێك توێژینه‌وه‌دا ئه‌و بۆچوونه خراوه‌ته‌ڕوو، كه هه‌موو كردارێك له كوردییدا ڕسته‌یه، كاتێك به ته‌نها ده‌رده‌كه‌وێت، به‌وپێیه‌ى ڕسته بریتییه له كردار‌و پێویستییه‌كانى. عه‌بدوڵلا حوسێن ڕه‌سوڵ (1995: 78)، هه‌روه‌ك ئه‌و بۆچوونه‌ش له‌ئارادایه، كه پێیوایه، ده‌شێت ڕسته‌ى ساده له كوردییدا له تاكه وشه‌یه‌كدا بێت، به‌جۆرێك ساده‌ترین ڕسته‌ى كوردیی، له كردارێكى گهردانكراو پێكدێت، كه چه‌مكى بكهرو كردار‌و هه‌ندێكجار بهركاریشی تێدا بێت. نازه‌نین جه‌لال (1995: 51)، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه به‌پێی شیكردنه‌وه‌و به‌ڵگه‌كانى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، سینتاكسو مۆرفۆسینتاكس له‌ڕووى پۆلهڕهگهزى سینتاكسیی (دروسته‌ى ئار‌گومێنت)و سیمانتیكو ته‌نانه‌ت پارامێتهریشهوه، دوو پڕۆژه‌ى ئه‌لته‌رناتیڤی یه‌كترن.
ئاوات ساڵح قادر (2015: 53)
محه‌مه‌دى مه‌حویی، رسته‌سازیی كوردیی (2001: 339) پێیوایه، جێناوى لكاوی بكه‌ریی زمانى كوردیی، به‌شێكی فه‌رهه‌نگیی كردارهكهن، به‌واتا له‌ڕێی جێبه‌جێكردنى یاسای جێگۆڕكێوه په‌یدا نابن، به‌ڵكو خۆیان له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ن. هه‌ر له‌م ڕووه‌وه، تارا موحسن قادر (2004: 55_59)یش وایبۆده‌چێت، كلیتیكی بكه‌ریی، به‌رهه‌می گواستنه‌وه نه‌بێت، به‌ڵكو به‌رهه‌می دروسته‌ى قوڵ بێت، هه‌مبه‌ر به‌مه، كلیتیكی به‌ركاریی، به‌رهه‌مى سینتاكسیی بێت، كه له پاش بهكلیتیككردنو گواستنه‌وه له دروسته‌ى ڕووكه‌شی ڕسته‌دا به‌رهه‌مدێت، به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى، كلیتیكی به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ ده‌بێته ڕێگر له‌به‌رده‌م ده‌ركه‌وتنى به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ له فۆرمی ته‌واوى فه‌رهه‌نگیدا، چونكه ئه‌گه‌ر كلیتیكی به‌ركاریی، وه‌ك بكه‌ریی، به‌رهه‌می دروسته‌ى قووڵ بووایه، نه‌ده‌بووه ڕێگر له‌به‌رده‌م ده‌ركه‌وتنیدا. له‌ڕاستیشدا ئه‌م لێكدانه‌وانه، له‌گه‌ڵ بۆچوون‌و شیكردنه‌وه‌كانى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا یه‌كناگرنه‌وه، چونكه ئاڕاسته‌ى كاركردن تێیدا به‌و جۆره‌یه، كه هه‌ردوو كلیتیكی بكهرییو به‌ركاریی له دروسته‌ى ڕووكه‌شدا ڕووده‌ده‌ن، هه‌روه‌ك هێنانه‌وه‌ى نموونه‌و به‌ڵگه‌ى پێویست، دروستیی بۆچوونه‌كه پشتڕاستده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌ى پێشوو، 54
ئازاد ئه‌حمه‌د حسه‌ین (2009: 104)
بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ى جوڵاندنه‌وه، بڕوانه:
Kobele, G. M/ http://home.uchicago.edu/~gkobele/files/Kobele10AAbar.pdf
- پێشڕه‌و ساڵه‌ح عه‌لی (2015: 112) بۆچوونى وایه "له دروسته‌ى ڕسته‌ى مۆرفۆسینتاكسیدا، كه‌ره‌سته‌كانى دروسته‌ى ڕسته‌ى ته‌واو له ئاستى قووڵه‌وه DS بۆ ئاستى ڕووكه‌ش SS بچووكدهكرێنهوهو ڕسته‌ى مۆرفۆسینتاكسی لێدروستده‌كرێت".
بۆ ده‌ستخستنى زانیاریی له‌باره‌ى تیۆری جوڵه‌ى كۆپییهوه، بڕوانه ئه‌م سه‌رچاوانه:
(a) Baltin, M. (2010: 1) / https://as.nyu.edu/content/dam/nyu-
as/faculty/documents/baltin_copytheoryofmovement.pdf
(b) Bošković, Ž. & Nunes, J. / http://web.uconn.edu/boskovic/papers/Boskovic-Nunes-2007.pdf
- Radford, A. (2012: 125)
ibed, 394
به‌لاى چۆمسكیی 1981 ه‌وه، پێویسته شوێنپێ له جێكه‌وته‌ى بنه‌ڕه‌تیدا، به‌هۆی په‌یوه‌ندیی ئاماژهبۆكراوى شوێنپێكهوه، حوكمبكرێت. Kang, D. (2005: 17)
بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ى شوێنى كلیتیكی بكهرییو به‌ركاریی له ڕسته‌دا، بڕوانه: تارا موحسن قادر (2004: 54_55)
Cook, V. & Newson, M. (1997: 194)
مه‌به‌ست له سهرهوڕیزبوونى ڕسته‌یه‌كى ئاساییه، نه‌ك دروسته‌ى ترۆپك، كه تێیدا به‌ركاری ڕسته دههێنرێتهپێشهوه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش، له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا كرداره ڕابردووه‌كان كراونه‌ته پێوه‌ری شیكردنه‌وه‌و ده‌ستخستنى ئه‌نجامه‌كان، نه‌ك كرداری ڕانه‌بردوو.
وریا عومه‌ر ئه‌مین (2016: 24_25) به ناونیشانى (شوێنى ڕاناوى لكاو له‌ناو داڕشته‌ى كاردا)، به‌پێی جۆری بكه‌ر، ئاماژه‌ى به سهرهوڕیزبوونى هه‌ردوو ده‌سته‌ى (1)و (2)ى جێناوه‌كان/ كلیتیكهكان كردووه.
محه‌مه‌د مه‌عروف فه‌تاح (2010: 246) بۆچوونى وایه، پێشبینیی ئه‌وه ناكرێت، كه نیشانه‌كانى ڕێككه‌وتنى (بكهرییو به‌ركاریی) له‌ناو دروسته‌ى هه‌مان كرداردا، كامیان پێشتر دێت، هه‌مبه‌ر به‌م بۆچوونه، وریا عومه‌ر ئه‌مین (2004: 101) چۆنێتیی ڕیزبوونی پێكهوههاتنیانى دیاریكردووه.
مه‌رج نییه ڕوودانى نیشانه‌ى ڕێككهوتنو مۆرفیمى تاف له هه‌موو زمانێكدا هه‌ر به‌مجۆره بێت، بۆ نموونه له زمانى ئینگلیزییدا نیشانه‌ى تافی ڕابردوو /_ed/و نیشانه‌ى ڕێككه‌وتنى ئاشكراى كه‌سی سێیه‌م /_s/ له دابه‌شبوونى تهواوكهرانهدان، كه‌چیی له زمانى ئایسلهندییدا، نیشانه‌كانى تافی ڕابردوو /i, _ðuð_/ له‌گه‌ڵ نیشانه‌كانى ڕێككهوتندا، ئازادانه پێكه‌وه ڕووده‌ده‌ن. :28) Bobaljic, J. D. (1995. كه‌واته ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وتنى مۆرفۆلۆژیى تاف، ده‌ركه‌وتنى مۆرفۆلۆژیی ئه‌گریمێنت بلۆكبكات، ئه‌وكات پێویسته هه‌ردوو چه‌مكه‌كه، له مۆرفیمه دهركهوتووهكهدا بهرجهستهببن.
پڕۆسه بهلێكسیمبووهكان له سینتاكسه‌وه نه‌خشه‌یان بۆ ده‌كێشرێت، ئه‌ویش به‌وپێیه‌ى یاسا‌و دروسته سینتاكسییه‌كان له بنیاتى فۆڕمه مۆرفۆلۆژییه لێكدراوهكاندا ڕۆڵیان هه‌یه. عه‌بدولجه‌بار مسته‌فا مه‌عرووف (2013: 73). بۆ زانیاریی زیاتر سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ى بهلێكسیمبوون، بڕوانه: محه‌مه‌دى مه‌حویی (2006: 108_114)، محه‌مه‌د مه‌جید (2015: 45_50). هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به پڕۆسه بهلێكسیمبووهكانى كرداریش، بڕوانه: عه‌بدولجه‌بار مسته‌فا مهعرووفو كاروان عومه‌ر قادر (2011: 19_23)
ئارام ڕه‌شید مه‌جید (2016: 63)
شایانى گوتنه له‌ناو دروسته‌ى مۆرفۆسینتاكسدا، هاوشێوه‌ى سینتاكس، سه‌ره حوكمكهرهكانى V0، V-، T- ڕوودهدهنهوه، به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ نواندنى مۆرفۆسینتاكس، هه‌ندێك له ئارگومێنته حوكمكراوه‌كان، ئه‌وانه‌ى له سینتاكسدا هه‌بوو و ده‌ركه‌وتوون، نیشانه‌ی ڕێككه‌وتنیان نابێت، به‌واتا كۆپییناكرێن. هۆو پاساوی ئه‌م سنوور بۆدانانهش، به جۆری فیچه‌ری واتایی پۆلهڕهگهزه سینتاكسییهكانهوه په‌یوه‌سته.
ئاوات ساڵح قادر (2015: 54)
Radford, A. (2012: 394)
وریا عومه‌ر ئه‌مین (2004: 99) بۆچوونى وایه، گه‌ر به‌ركاری ناڕاسته‌وخۆ به ڕاناوی لكاو جێگیركرا، ئه‌وا پریپۆزیشنى /به_/ ده‌بێت به /پێ_/و /له_/ش ده‌بێت به /لێ/.
بڕوانه: وهچهپاری (1/1)ى توێژینه‌وه‌كه.